ناس کورد-
هۆشیار زێباری, ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕهتیدهكاتهوه ئهو عهڕابی ڕیفراندۆمهكهی ههرێمی كوردستان بوبێت و دهڵێت، لێدوانی هەیە كە وتویەتی ریفراندۆم بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زێباری لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سۆمەریەی عێراقی ڕایگهیاندووه، "هەموو سەركردەكانی كورد بەشداربوون لە بڕیاری سازدانی ریفراندۆمدا، من عەرابی ریفراندۆم نەبوم و لێدوانم هەیە كە دەڵێم، ریفراندۆم بەواتای جیابوونەوە لە عێراق یان دروستكردنی دەوڵەتی كوردی نییە لەرۆژی دواتردا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەسەر ئەو لێدوانەش رەخنەی زۆرم لێگیرا، بەڵام پێموتن، من وەزیری دەرەوەم و لەئێوە زیاتر لە سیاسەتی نێودەوڵەتی دەزانم."
هاوکات دەربارەی ههڵوێستی ئیدارهی نوێی ئهمریكا بهرامبهر عێراق و ههرێمی كوردستان و زێباری باسی لەوەکردووە، " دیموكراتەكانی ئەمریكا بەوە ناسراون بایەخ بەدۆسیەی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی میدیا و رۆژنامەگەریی دەدەن، ئێستا بەندێكی تریشیان بۆ ئەجێندای خۆیان زیادكردووە كە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و سپیكردنەوەی پارەیە لەسەر ئاستی جیهان و لەناویشیدا عێراق لەباكوریەوە بۆ باشور."
جەختیشیکردووەتەوە، " بەمدواییە كە لەبەغدا بووم بەناسراوەكانی خۆمانم وت، ئاگاداربن ئیدارەی نوێی ئەمریكا هات، ئەمەم لە كوردستانیش وتووە، چونكە گەندەڵی لەهەموو شوێنێك هەیە."