گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سنە؛ ژنێکی کورد لەسێدارە درا

سنە؛ ژنێکی کورد لەسێدارە درا

2021.01.29 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
سنە؛ ژنێکی کورد لەسێدارە درا

 ناس کورد-

ژنێکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە دراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.

 

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە باسی لەوەشکردووە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو ژنە تا ئێستا لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.