ناس کورد-
ڕابوون مەعروف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەولەویەتی کارەکانیان چەسپاندنی دەرچەی چارەسەر بۆ قەیرانی دارایی و کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو پەرلەمانتارە لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) لە چەند خاڵێکدا لەژێر ناونیشانی ""ھاوپەیمانی ھیوا! لە بەغداد خەریکی چین؟" باسی لە کارەکانی هاوپەیمانێتییەکەیان کردووە، کە ئەمانەن:
یەکەم: ئێستا و لەم کاتەدا، ئەولەویەتی ھاوپەیمانی ھیوا لە پەڕلەمانی عێراق، چەسپاندنی دەرچەی چارسەرە بۆ قەیرانی دارایی و کێشەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمی کودستان، لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2021.
دووەم: ھەرسێ ھاوڕێکەی ھاوپەیمانیی ھیوا لە لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق، بە پشتیوانی تەواوی ھاوڕێیان، بەردەوام و ھەمیشە ئامادەی گفتوگۆکانی لیژنەی دارایین سەبارەت بودجەی 2021 و ھەموو توانای خۆیان بەگەڕخستووە کە لە نێوان بێباکی دەسەڵاتدارانی ھەرێم و ملھوڕی بەشێك لە رەوتە شیعییە عروبیەکان، مافی خەڵك و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێم نەبێتە قوربانی.
سێھەم: ھاوپەیمانیی ھیوا، پشتیوانی چارسەریی کێشە و شایستە داراییەکانی ھەرێم، لەسەر بنەمای دەستوری عێراق دەکات، لەو گۆشە نیگایەوە، لە دیدی ئێمەوە، لەم قۆناغەدا باشترین چارەسەر فرۆشتنی ھەمو نەوتی ھەرێمە لە رێگەی سۆمۆوە.
چوارەم: فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی سۆمۆوە، جیایە لە تەسلیمکردنی کێڵگە نەوتیەکان و ھەمو مەلەفی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵی، ئەم بابەتەیان دەبێت لەسەر بنەمای دەستوری عێراقی چارەسەر بکرێت، کە پێشنیاری ئیدارەی ھاوبەش دەکات.
پێنجەم: لە ئەگەری شکستی گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدا، بەھۆی بێباکی دەسەڵات و کەلەبەرەکانی دۆسێی نەوت لە ھەرێم لە لایەك و نەیاریی و ناحەزیی رەوتی شیعی/ عروبی/ فاشیی لە بەغدا لە لایەکیترەوە، ھاوپەیمانیی ھیوا، لە گفتوگۆی ھەمەلایەنداین، بۆ پێشخستنی چارەسەریی ئەلتەرناتیڤ.