گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەناو بەفردا داوای هاوکاری دەکەن

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە 20 خێزان لە چیای گارە گیریانخواردووە

2021.01.29 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە 20 خێزان لە چیای گارە گیریانخواردووە

ناس کورد-

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و داخرانی رێگەکان لە سنوری پارێزگای دهۆک، نزیکەی 20 خێزان لە چیای گارە گیریانخواردووە و داوای هاوکاری دەکەن، بەرگریی شارستانیی دهۆکیش دەڵێت، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش چوونەتە چیاکە و دواتر گیریانخواردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی دهۆک (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی بووە و ئەو خێزانانە بۆ گەشت و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەنێو بەفر چوونەتە چیای گارە، بەڵام بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوونیان لێکردووین."

 

وتیشی، "تیمەکانی بەرگریی شارسانی و پۆلیس بەڕێکەوتوون بۆ چیاکە بۆ ڕزگارکردنیان و هەوڵدەدەن ڕزگاریان بکەن، تاوەکو ئێستاش تەندروستییان باشە و مەترسییان لەسەر نییە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە پێشتریش هۆشداریمان بە هاووڵاتیان دا نەچنە ئەو ناوچانەی کە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت، کە دەشچن هەوڵبدەن زوو بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی بەوشێوەیە ڕێگەیان لێنەگیرێت، ئێستاش داوا دەکەیەنەوە کە سبەینێ و ڕۆژانی داهاتووش بەوشێوەیە نەچنە ئەو شوێنانەی بەفرێکی زۆری لێدەبارێت."