گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕوانگەى سوورى: دەیان موشەکی زەمینیی ئێرانی لە عێراقەوە گەیەنرایە سوریا

2021.01.29 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوانگەى سوورى: دەیان موشەکی زەمینیی ئێرانی لە عێراقەوە گەیەنرایە سوریا

ناس کورد- 

ڕوانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، حزبوڵا لەخۆرئاواى شارى دێرەزۆرى سوریاوە بارهەڵگرێک لەموشەکى زەمینیی ئێرانیان ڕادەستکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕوانگەی سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ (29ى کانوونى دووەمى 2021) لەسەر زارى سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە،  حزبوڵا کە ناوچەیەکى نزیک دێرەزۆرى سورییایان بەدەستەوەیە بارهەڵگرێک موشەکیان ڕادەستکراوە کە لەخاڵە سنورییە نافەرمییەکانى نێوان سوریا و عێراقەوە بەدەستیانگەیشتووە و ژمارەى موشەکەکانیش 56 دانەیە.

 

سەرچاوەکەى ڕوانگەى سوورى باسى لەوەشکردووە، ئەو بارهەڵگرانە جۆرە موشەکێکیان پێ بووە کە دروستکراوى ئێران بووە و لەرێگەى عێراقەوە براونەتە کۆگاکانى چەک و تەقەمەنى لەناوچەى کوع ئیبن ئەسوەد لەنزیک دێر زۆر.

 

پێشتریش ڕوانگەى سورى ئەوەى بڵاوکردەوە، چەکدارانى فاتمییە ئەفغانییەکان 4 بارهەڵگریان بەتاڵکردووە کە چەکى تێدا بووە و ئەو بارهەڵگرانەش تایبەت بووە بەگواستنەوەى میوە و سەوزە.



ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ دەشڵێت، گروپە چەکدارەکانى ئێران چەند ناوچەیەکیان لەنزیک شارى دێرەزۆرى سنورى لەگەڵ عێراق کردووەتە مۆڵگەى خۆیان و ناوە ناوەش لەترسى بە ئامانجگرتنیان بەفڕۆکە ئاسمانییەکان ئاڵوگۆڕ بەشوێنەکانیان دەکەن.