گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کۆمسیۆن؛ زیاتر لە 12 ملیۆن کارتی بایۆمەتری دابەشکراوە

2021.01.29 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن؛ زیاتر لە 12 ملیۆن کارتی بایۆمەتری دابەشکراوە

ناس کورد-

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، خشتەیەکی کاتیی تەکنیکی و لۆجستی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئامادە کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا زیاتر لەچوار ملیۆن کەس زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە و نزیکەی 13 ملیۆن کارتی بایۆمەتریش دابەشکراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی کۆمسیۆنەکە ( 29ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە، "زیاتر لە چوار ملیۆن و 820 هەزار کەس زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە و زیاتر 12 ملیۆن و 781 هەزار کارتی بایۆمەتریش دراوەبە دەنگدەران".

 

کۆمسیۆن، ئەوەشی خستووەتەڕوو، " خشتەیەکی کاتی تەکنیکی و لۆجستی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئامادەکردووە".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش هاتوووە، "لە کۆی 27 هاوپەیمانێتی، تائێستا چوار هاوپەیمانێتی خواستی خۆیان بۆبەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان  نیشانداوە بۆ ئەو مەبەستەش خۆیان تۆمارکردوو، هاوکات لە کۆی235 پارتی مۆڵتدراو 52 پارتیان ئارەزووی خۆیان دەربرێوە  بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوودا".

 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق،باسیلەوەشکردووە، "پێداویستی پرۆسەی ئەڵکترۆنی   هەڵبژاردنی داوە بەکۆمپانیایەکی پسپۆر لەو بوارەدا.