گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵوێستی خۆی لەبارەی پڕۆژەی لامەرکەزی ڕاگەیاند

2021.01.29 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵوێستی خۆی لەبارەی پڕۆژەی لامەرکەزی ڕاگەیاند

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی ، پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەی لامەرکەزییەتی ئیداری لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لە پڕۆژەکە کەمبوونەوەی رۆتین و زیاتر بوونی خزمەتگوزارییە و دەربارەی پرۆسەی خوێندنیش دەڵێت، وەستانی ئەو سکتەرە زیانێکی زۆرتر لە خودی زیانەکانی ڤایرۆسەکە دەگەیەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پشتیوانی لە پڕۆژەی لامەرکەزییەتی ئیداری لە هەرێمی کوردستان دەکەین کە مەبەست لێی کەمبوونەوەی رۆتین و زیاتر بوونی خزمەتگوزارییە".

 

وتیشی، "لەم حاڵەتەدا دەزگاکانی بەڕێوەبردن هەست دەکەن کە بەشێکن لە سیستەمی بەڕێوەبردن لەم وڵاتە و هەر بۆیەش لە کارنامەی حکومەتی هەرێمیش ئەوە جێگریکراوە و هەر سێ لایەنە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەتیش جەخت لەسەر سیستەمی لامەرکەزی دەکەنەوە و بۆیە ئۆمێد دەکەین کە لە ماوەی ئایندەدا ئەو دۆسیەیە باشتر بچێتە پێشەوە".

 

سەبارەت بە دەستپێکی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، "لەسەرەتای ئەم پرۆسەیە پێمان وابوو کە دەبێت لەگەڵ رێکارە خۆپارێزییەکاندا هەوڵبدەین پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت، چونکە وەستانی ئەم سکتەرە زیانێکی زۆرتر لە خودی زیانەکانی ڤایرۆسەکە دەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی رابردوودا پێشنیازی ئەوەمان بۆ لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کردووە کە لە مانگی 2 جارێکی دیکە کۆببێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن بدات و بە سوپاسەوە 2ی شوبات دیاریکرا بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای راپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی بڕیار بدرێت و وەزارەتی پەروەردەش هەموو ئامادەکارییەکەی کردووە".

 

باسی لەوەشکرد، "ئومێدمان وایە لە هەولێر رۆژی 2ی شوبات لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆببێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تازە بکرێت و بڕیاری تازە دەربکرێت".