گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکی هەرێم

نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی ئامادەبوونی پڕۆژەیاسای بودجە و پشکی هەرێم

2021.01.29 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی ئامادەبوونی پڕۆژەیاسای بودجە و پشکی هەرێم

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی بۆ زۆرینەی مادە گرنگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021  کۆتایی هاتووە و لەم هەفتەیەدا پڕۆژەکە ئامادە دەبێت، دەشڵێت، ئەوەی کێشەیە تەنها پشکی هەرێمی کوردستانە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە خاڵی سفردایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (هەینی 29ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "وردبینیکردن بۆ 37 مادەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کراوە و ئەوەی ماوە 21 مادەیە کە شیی سادەن و بە خێرایی کۆتاییان دێت."

 

وتیشی، "لە ڕۆژی دووشەممە تا پێنجشەممە کارەکانی لیژنەی دارایی تەواو دەبێت و پڕۆژەکە ئامادە دەبێت، چونکە لە زۆرینەی مادە گرنگەکان گەیشتووینەتە ئەنجام تەنها پشکی هەرێمی کوردستان نەبێت کە کێشەی گەورەی پڕۆژەکەیە."

 

سەبارەت بە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، "گفتوگۆ و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لە خاڵی سفردایە و هیچ شتێکی نوێ نییە و نەگۆڕاوە."

 

ڕوونیشیکردەوە، "لایەنە شیعەکان بەشێکیان هێشتا سوورن لەسەر ئەوەی کە هەرێم کۆی نەوتەکەی ڕادەست بکات و بەشێکیان بە 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕەزامەندن."

 

باسی لەوەشکرد، "داوامانکردووە لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی دارایی بکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە و بۆ ڕێککەوتن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان."