ناس کورد-
لە شارۆچکەی گوڵاڵەی سەربە قەزای خانەقین، لەکاتی یاریکردندا بۆمبێکی چێنراو بە چەند منداڵێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا چواری دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین هەوآڵەکەی بۆ "ناس کورد" پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەکە لە گەڕەکی وەحدەی و ناحیەی گوڵاڵە ڕوویداوە و بۆمبەکەش هی سەردەمی داعش بووە.
وتیشی، بەهۆی تەقینەوەکەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە و چواری دیکەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ناحیەی گوڵاڵە یان جەلەولا دەکەوێتە سنوری قەزای خانەقین لە نزیک ڕووباری سیروان و زۆرینەی هاووڵاتییانی ناحیەکە کوردن.