گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هێرشێک لە ئیدارەى جۆ بایدنەوە بۆ سەر تورکیا

2021.01.29 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێک لە ئیدارەى جۆ بایدنەوە بۆ سەر تورکیا

ناس کورد-

ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا تورکیا بە سەرچاوەى نیگەرانى بۆ وڵاتەکەیى و وڵاتانى ئەوروپا ناوبرد و ئەوەش یەکەم هێرشى ئەو وڵاتەیە بۆ سەر تورکیا لەگەڵ دەستبەکاربوونى جۆ بایدن وەک سەرۆکى ئەمەریکا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەیک سۆلیڤان، ڕاوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریکا (29ى کانوونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد رایگەیاند "تورکیا سەرچاوەى نیگەرانییە بۆ ئەمەریکا و وڵاتانى ئەوروپا".

 

لێدوانەکەى سۆلیڤان هاوکاتە لەگەڵ رەخنەى ئیدارەى بایدن لە تورکیا لەبارەى ئازادییەکان و مافى مرۆڤ و داواکارییەکانى لە سەرۆککۆمارى ئەو وڵاتە بە ڕێزگرتن لە بڕیارەکانى دادگاى ئەوروپا بۆ مافەکانى مرۆڤ و ئازادکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرکردەى هەدەپە.

 

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا جەختیکردەوە لەوەى کە ئیدارەى نوێى ئەمەریکا ھانی توركیا دەدات بۆ رێزگرتن لە ئازادییە سەرەكییەكان و دۆزینەوەی چارەسەرێكی بە پەلە بۆ پرسی كافالا و دەمیرتاش.