گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم: دەستگیرکراوانی داعشی خوار 18 ساڵ وەک قوربانی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە

2019.03.07 - 14:23
حکومەتی هەرێم: دەستگیرکراوانی داعشی خوار 18 ساڵ وەک قوربانی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە

 

ناس کورد-

لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی هیومان رایتس وۆچدا، کە حکومەتی عیراق و هەرێمی تۆمەتبارکرد بەوەی لە ساڵی 2018دا هەزار و 500 مناڵیان بە تۆمەتی داعشبوون دەستگیرکردووە، حکومەتی هەرێم دەڵێت گیراوانی داعش کە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بێت وەک قوربانیانی دەستی داعش مامەڵەیان لەگەڵکراوە نەک تۆمەتبار.

دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە  ڕاپۆرتە، دەری دەخات بە شیوەیەکی سەربەخۆ و بابەتی بوونەوە کار ناکات، چونکە بەبێ بەڵگەیەکی بابەتی حکومەتی هەرێمی تۆمەتبارکردووە".

 

لە بارەی دەستگیرکردنی کەسانی خوار تەمەنی 18 ساڵ و مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک تۆمەتبار، دیندار زیباری ڕایگەیاندووە: "ئێمە وەک قوربانی دەستی داعش مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین، وەک ئەوەی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کۆچیان کردبێت، مامەڵەیەکی مرۆڤانەیان لەگەڵ دەکەین".

 رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حکومەتی هەرێم دەشڵێت: "لە بارەی ئەوەی کە گوایە لە نیو زیندانەکانی هەرێم سزادان هەبوبێت، هەر کەسیک دەستگیر بکرێت بە فەرمانی دادوەر و بە یاسایی دەستگیردەکرێت، بە هیچ جۆرێک سزای زیندانیکراوان نەدراوەم چونکە ئەوە تاوانە دەرهەق بە مرۆڤ".

 

ڕیکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی(هیومان رایتس وۆچ) لە ڕاپۆرتێکیدا حکومەتی هەرێمی تۆمەتبارکرد بەوەی منداڵی بە تۆمەتی داعشبوونەوە دەستگیر کردووە، وە سزای داون.