گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق تەمەنی خانەنشینی هەموار دەکاتەوە

2021.01.29 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق تەمەنی خانەنشینی هەموار دەکاتەوە

ناس کورد-

پەرلەمانی عێراق، بریاریدا مادەی ژمارە (10) لە یاسای خانەنشینی  هەموار بکاتەوە، بەگوێرەی ئەو مادەیە فەرمانبەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا  یاخود ئەگەر باری تەندروستی ڕێگەی نەدا بەردەوام بێت لەڕاژەکەیدا، خانەنشین دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی فەرمانی ( 149)ی پەرلەمانی عێراق (29ی کانوونی دووەمی 2021) کە وێنەیەکی دەست"ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە "بڕیاردراوە ڕێکارەکانی هەموارکردنەوەی ماددەی (10)ی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە "بەگوێرەی ماددەی( 10)ی یاساکە، فەرمانبەر لە دوو حاڵەتدا خانەنشین دەکرێت، ئەگەر تەمەنی گەیشتە(60) ساڵ هەرچەندە ڕاژەکەی چەندیش بێت، یاخود لیژنەی پزیشکی تایبەت ئاماژە بەوە بکات کە فەرمانبەرەکە لە ڕووی تەندروستییەوە شایستەی بەردەوامبون لە ڕاژەکەیدا نییە".

 

لیژنەکە داواشیکردووە "لە بودجەی 2021دا مافی گواستنەوە و دامەزراندن بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان دەستەبەر بکرێت".