گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وردەکاریى سەپاندنى باج بەسەر موچەى فەرمانبەران و پێدانى پێنج ساڵ مۆڵەت

2021.01.29 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى سەپاندنى باج بەسەر موچەى فەرمانبەران و پێدانى پێنج ساڵ مۆڵەت

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەی 2021دا یاسای سەپاندنی باج بۆ سەر موچەی فەرمانبەران کاری پێدەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵ بە فەرمانبەران و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و گشتی، یەکێکە لە کایەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سیهام عەقیلی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ( 29ی کانوونی دووەمی 2021) لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی" سەباح"ی فەرمی کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند "بڕیارە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 یاسای سەپاندنی باج بۆ سەر موچەی فەرمانبەران جێبەجێ بکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵ بە فەرمانبەران لە پرۆژە یاساکەدا جێگیرکراوە، پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و گشتی یەکێکە لەو کارە لەپێشینانەی کە لە بودجەکەدا لەلایەن لیژنەی داراییەوە گەڵاڵە کراوە".