ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق هۆشدارى لە شەپۆلى دووەمى پەتاى کۆرۆنا دەدات و ئاماژە بەوە دەکات کە مەترسیدارترە و قوربانى زۆرترى لێدەکەوێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا (29ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بە مەترسى بەرزبوونەوەى ڕێژەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەعێراق کراوە.
هاوکات ئاماژە بە گەڕانەوە بۆ سەپاندنى چەند ڕێوشوێنێکى خۆپارێزى کراوە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە.