گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بایدن یاریدەدەرێکى پێشووى ئۆباما دەکاتە نێردەى تایبەتى کاروبارى ئێران

2021.01.29 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن یاریدەدەرێکى پێشووى ئۆباما دەکاتە نێردەى تایبەتى کاروبارى ئێران

ناس کورد-

دوو سەرچاوەى ئەمەریکى ئاشکرایان کرد، چاوەڕوان دەکرێت ئیدارەى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا رۆبریت مالى ڕاوێژکارى پێشووى سیاسەتى دەرەوە لە ئیدارەى باراک ئۆباما، بکات بە نێردەى تایبەتى کاروبارى ئێران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یەکێک لەو دوو سەرچاوە ئەمەریکییە (29ى کانوونى دووەمى 2021) کە داواى کردووە ناوى بڵاونەکرێتەوە لە لێدوانێکى بۆ "ئاژانسى ڕۆیتەرز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، دانانى مالى بە نێردەى تایبەتى کاروبارى ئێران ئەمڕۆ یان سبەی رادەکەیەنرێت.

 

رۆبرت مالى لەنێوان مانگى فەبرایەرى 2014 و یەنایرى 2017لە ئەنجومەنى ئاسایشى ئەمەریکى کارى کردووە و لەساڵى 2015دا یەکێک بوو لە دانوستکارەکانى ئەمەریکا لەبارەى پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران.

 

ناوبراو شارەزاى کێشە و ململانێکانى فەڵەستین و ئیسرائیلە و یاریدەدەرى بیل کلینتۆن سەرۆکى پێشووترى ئەمەریکا بووە.