گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

هۆشیار زێبارى: بەغدا موچەى 6 مانگى فەرمانبەرانى هەرێمى نەداوە

2021.01.28 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشیار زێبارى: بەغدا موچەى 6 مانگى فەرمانبەرانى هەرێمى نەداوە

ناس کورد- 

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسیى پارتى دەڵێت، بەغدا موچەى 6 مانگى فەرمانبەرانى هەرێمى نەناردوە، جەختلەوەشدەکاتەوە کە فڕۆکەخانەى هەولێر لەلایەن گروپێکى سەربە حەشدى شەعبیەوە بۆردومان کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى و وەزیرى پێشووترى دەرەوەى عێراق لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیویەتى (پێنجشەممە 28ى کانونى دووەمى 2021) باس لەوەدەکات، "جۆ بایدن، سەرۆکى نوێى ئەمریکا شارەزاییەکى سیاسى درێژى هەیە و لەساڵى 1992ەوە دەیناسم و چەندین جار دانیشتمان لەگەڵیدا هەبووە ئەو کات وەک ئۆپۆزسیۆن، پێشى وایە کە ئیدارەى بایدن پشتگیرى حکومەتەکەى کازمى دەکات."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، هاتنى ئیدارەى بایدن ترسى لاى کەنداو و ئیسرائیلیش دروستکردووە، ئەوەش بەهۆى کرانەوەوەى ئەمریکا بە ڕووى ئێراندا و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمی. 

 

 سەبارەت بە بۆردومانەکانى باڵێۆزخانەى ئەمریکا و ناوچەى سەوزیش لە بەغدا، وتى، "بۆردومانکردنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە سەردەمى نورى مالکى سەرۆک وەزیرانى پێشودا نەبوو، ئەوەشى ئێستا ڕودەدات ئاژاوەیە و هەموو لایەنەکان موشەکیان هەیە و هەرکاتێک بیانەوێت بەکارى دەهێنن."

 

سەبارەت بە بۆردومانەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێریش زێبارى جەختیلەوەکردووەتەوە، ئەوەى فڕۆکەخانەى هەولێرى بۆردومانکرد حەشدى شەعبى بوو بە دیاریکراوى گروپى "قەدۆ"، سەبارەت بە پرۆسەى ڕیفراندۆمیش لە ساڵى 2017 ئەو بەرپرسەى پارتى دەڵێت "سەرجەم سەرکردایەتى کورد هاوڕابوون لەسەر ئەنجامدانى ڕیفراندۆم".

 

تایبەت بە کێشەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش ئەوەى ئاشکراکرد، حکومەتى کازمى موچەى 6 مانگى فەرمانبەرانى هەرێمى نەناردوە، کێشەى کورد لەگەڵ هەندێک پێکهاتەى شیعە ڕێزنەگرتنى دەستورە، کورد یەکەم کەس بوون کازمیان پاڵاوت بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران چونکە کەسێکى شیعى ئۆپۆزسیۆنە و پەیوەندیەکى باشى لەگەڵ دەوڵەتانى هەرێمیى هەیە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى بوو.