گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی ئامادەباشیی پێشمەرگە بەرامبەر سوپای عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.01.28 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ئامادەباشیی پێشمەرگە بەرامبەر سوپای عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

 ناس کورد-

سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری پێشمەرگە رایگەیاند، هیچ گرفتێک لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا نییە و پێشمەرگەش نەخراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری پێشمەرگە لە لێدوانێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، بە کەناڵی ڕووداوی راگەیاند، "هەواڵی خستنە حاڵەتی ئامادەباشیی پێشمەرگەی لە بەرامبەر سوپای عێراق دوورە لە ڕاستییەوە و پێشمەرگە چەند سەنگەرێکی نوێی لێداوە و خانووی نوێی دروستکردووە بۆ وەرزی سەرما."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو جموجۆڵەی پێشمەرگە کە لە سنوورەکە هەبووە، تەنیا جێگۆڕکێکردن بووە بە هێزەکان، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ سوپای عێراق ئاساییە".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن وا بڵاوکراوەتەوە کە پێشمەرگە لە بەرامبەر سوپای عێراقی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەڵام سیروان بارزانی باسی لەوەکردووە، پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەییدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و لەگەڵ سوپای عێراق هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش.