گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە

2019.05.26 - 15:21
ئێران: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ ئەمریکادا نییە
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، هیچ دانوستانێکى ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریکادا نییە. سەید عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، ئەو قسانەى بەناوی خالید جاروڵا، جێگری وەزیرى دەرەوەى کوەیت کراون لەبارەى دەستپێکردنی دانوستانەکانى ئێران و ئەمریکا ڕاست نین. پێشتر عێراق ڕایگەیاند، دوو شاندی عێراقی ڕەوانەى واشنتۆن و تاران دەکەن بۆ نێوەندگیری لەنێوان هەردوولادا، بەڵام هەردوولا ڕەتیانکردووەتەوە هیچ گفتوگۆیەک ئەنجام درابێت.