گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وتەبێژى کازمى: والى هەرێمى کوردستانى داعش کوژرا

2021.01.28 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى کازمى: والى هەرێمى کوردستانى داعش کوژرا

ناس کورد- 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ئاشکرایکرد، 17 سەرکردەى ڕێکخراوى داعشیان کوشتووە، یەکێک لەوانەش والى هەرێمى کوردستانى ڕێکخراوەکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق (پێنجشەممە 28ى کانونى دووەمى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە ناس کورد بینیویەتى بڵاویکردوەتەوە، هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانى عێراق تۆڵەى خوێنى شەهیدانى مەیدانى تەیەرانى شارى بەغدا و شەهیدانى حەشدى شەعبیان لە ڕێکخراوى داعش کردەوە و ڕۆژى پێنجشەممە "والى عێراق"  کە بە "جێگرى خەلیفە"  ناسراوە کوژرا.

 

ڕونیشیکردوتەوە، ئەوەش بە فەرمانى ڕاستەوخۆى مستەفا کازمى، فەرماندە گشتى هێزە چەکدارەکان کە تێیدا "جەبار سەلمان عەلى فەرحان عیساوى - ناسراو بە ئەبو یاسر عیساوى" کە والى عێراقى داعشە لەگەڵ یاریدەدەرەکەى لە ڕێگەى چەکى تایبەتەوە کوژراوە، ئەوەش دواى دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکەى.

 

لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئەوەشى ئاشکرا کردوە، هەر بەهۆى هەوڵە هەواڵگریەکانەوە بۆ ڕاوەدونانى سەرەداوى ئەندامانى داعش 17 سەرکردەى ڕێکخراوەکە کوژراون " کە یەکیان والى هەرێمى کوردستانى ڕێکخراوەکەیە"، لە دیارترینیان:



- لائق محەمەد داود "ناسراو بە شەلعان  و ئەبو ریتاج" - گوازەرەوەى تایبەتى جەبار سەلمان

 

- غەسان نەجم ساڵەح ئەحمەد عوبەیدى "ناسراو بە ئەبو مەلک" - بەرپرسى چەکدارانى داعش لە کەرکوک

 

- ئەبو سادق - والى هەرێمى کوردستان

 

- موسا - یەکێک لە ئەمریەکانى کەرتەکانى داعش

 

- عەلى خەڵەف حەنو بەیاتى  

 

- سالم خەڵەف حەنو بەیاتى

 

- نازم محەمەد ئەحمەد عەلکاوی

 

- ڕاجى حەسەن خەڵەف شەحازە لەهیبی