گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

خزمەتگوزاریى 4G-ی ئاسیاسێڵ ڕاگیرا

2021.01.28 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
خزمەتگوزاریى 4G-ی ئاسیاسێڵ ڕاگیرا

ناس کورد- 

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێڕاق بەهۆى پابەندنەبوون بە ڕێوشوێنەکان و ئەرکەکانى سەرشانى، کارپێکردنى خزمەتگوزاریى 4G کۆمپانیاى ئاسیاسێڵى ڕاگرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژى چوارشەممە 27ى کانونى دووەمى 2021 کۆمپانیاى ئاسیا سێڵى تایبەت بە پەیوەندییەکانى مۆبایل ئاشکرایکرد، وەک یەکەم کۆمپانیا لە عێراق خزمەتگوزاریى 4G بە شێوەیەکى ئەزمونى خستوەتە کار.

 

لەو بارەیەوە (پێنجشەممە 28ى کانونى دووەمى 2021) دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کاپێکردنى خزمەتگوزارییەکە پێچەوانەى بڕیارى دادگاى تێهەڵچونەوەى بەغدایە و بەهۆى پابەندنەبون بە ئەرکەکانى سەرشانیەوە خزمەتگوزارییەکە ڕاگیراوە.

 

دەستەکە هێماى بۆ ئەوەشکردووە، سورن لەسەر پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتیان، ئەویش لە چوارچێوەیەکى یاسایى کە مافى بەکارهێنەران و دەوڵەتیش بپارێزرێت و لەسەر بنەماى ڕکابەرى دادپەروەرانە بەبێ پێشێلکردنى یاسا، بۆیە هیوادارن کۆمپانیاى ناوبراو ڕێوشوێنە پێویستەکان تەواو بکات و پابەند بێت بە ئەرکەکانیەوە، ئەوەش لەپێناو وەرگرتنى ڕەزامەندى.

 

دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق داواشى لە کۆمپانیاکە کردووە، لە دواى بەدەستگەیشتنى ئەو نوسراوە ماوەى 48 کاتژمێریان لەبەردەمدایە بۆ ڕاگرتنى خزمەتگوزارییەکە و چۆڵکردنى ئەو لەرەلەرەى بەکاریان هێناوە، بە پێچەوانەوە بەرپرسارێتى یاسایى و دارایى و هونەرى دەکەوێتە سەرشانیان.

 

پێشتریش لەسەر نوێکردنەوەى گڕێبەستى کۆمپانیاکانى مۆبایل ناکۆکى لەنێوان پەرلەمان و حکومەتدا دروستبوو، ئەوەش بەهۆى نەدانەوەى ئەو قەرزانەى لەسەر ئەو کۆمپانیایانە کەڵەکە بووە و چەندین ساڵە باجیان نەداوە و ملیۆنەها دۆلارى حکومەت قەرزارن.