گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لەبارەی ئابوریی عێراقەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکی دایە هاوتا عێراقییەکەی

2021.01.28 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی ئابوریی عێراقەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیامێکی دایە هاوتا عێراقییەکەی

 ناس کورد-

ئەمەریکا  پشتیوانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دووپاتکردەوە و داوای لە حکومەتیش کرد، بەردەوام بێت لە هەوڵەکان بۆ ئەوەی داواکارییەکانی هاووڵاتیان جێبەجێ بکات و ئەوانیش هاوکاریان دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئابوری.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2021) ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و هاوتا عێراقییەکەی، فواد حسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بلینکن داوای کردووە، حکومەتی عێراق بەردەوامبێت لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاووڵاتیان و بەدیهێنانی دەوڵەرێکی دادپەروەرانە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق کە ئەمساڵ پێشنیارکراوە دوپاتکردەوە.

 

ئەوەش هاتووە، هەردوولا باسیان لە گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کردووە و جەختیان لە پابەندبوون بەو خاڵانەوە کردەوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی لەسەری ڕێککەوتن.  

 

هاوکات، ئەنتۆنی بلینکن، لە تویتەری فەرمیی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، " کار دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگە ئابوورییانەی بەهۆی کۆرۆناوە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە."

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختیشیکردووەتەوە، هاوکاری عێراق دەکەن لە چاکسازیی ڕیشەیی ئابووریی و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەمریکا.