گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بەوێنە؛ پۆلیسی دهۆک جادووگەرێکی دەستگیرکرد کە لەوکاتەدا دوو ئافرەتی لابوو

2021.01.28 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ پۆلیسی دهۆک جادووگەرێکی دەستگیرکرد کە لەوکاتەدا دوو ئافرەتی لابوو

ناس کورد-

لە پارێزگای دهۆک لەکاتی جادووکردن بۆ دوو ئافرەت جادووگەرێک دەستگیرکرا، پۆلیسی دهۆکیش دەڵێت، جادووکەرەکە نازانێت دوو دێڕ قورئان بخوێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (پێنجشەممە 28ی کانوونی دوەمی 2021) ڕایگەیاند، "کەسێکمان دەستگیرکرد کە لە ڕەگەزی نێرە و کاری جادووی کردووە، ئەو کاتەی دەستگیرکراوە دوو ژن لە ماڵەکەیدا بوون کە جادووی بۆ دەکردن."

 

وتیشی، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەلوپەل دەستی بەسەردا گیراوە کە بۆ جادووکردن بەکاری هێناون کە بریتیبوون لە، " "قوفڵ، عەبا، نوشتە و چەند شتێکی دیکە کە بۆ جادووکردن بەکاری هێنابوون."  

 

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، تۆمەتبارەکە وتوویەتی، "پرسمان بە چەند مامۆستایەکی ئایینی کردووە، پشتڕاستیان کردووەتەوە ئەو کەلوپەلانە بۆ کاری سحر و جادوو بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەی تۆمەتبارەکە نازانێت دوو دێڕ قورئان بخوێنێت".

 

وتەبێژی پۆلیسی داواش لە ئافرەتان دەکات، هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەو کەسانە و فێڵیان لێنەکەن، دەشڵێت، "دۆسییەی ئەو جادووگەرە ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دهۆک کراوە."