گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لاهور شێخ جەنگى دوایین هەڵوێستى یەکێتى لەبارەى لامەرکەزییەت رادەگەیەنێت

2021.01.28 - 18:06
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى دوایین هەڵوێستى یەکێتى لەبارەى لامەرکەزییەت رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، هەڵوێستى یەکێتى نەگۆڕە لەسەر لامەرکەزى ئیداریی و دارایی و لەهەر کات و ساتێکدا پێویست بکات بڕیار و هەڵوێستی سیاسی خۆیان رادەگەیەنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى  (پێنجشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2021) لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیکردووەتەوە، لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیی یەکێتی بۆ جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزی (دارایی و ئیداریی) لەسەرجەم پارێزگاکان، بۆ ئاسانکردنی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و باشتر بە هاووڵاتییان.

 

سەبارەت بە دۆسیەى نەوت، لاهور شێخ جەنگى باسى لەوەکردووە، "ئەو سامانە بە نرخە لە جیاتی خۆشگوزەرانی، بووەتە نەهامەتی بۆ میللەتەکەمان".

 

هەروەها پشتیوانى خۆى بۆ تێپەڕاندنى پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەربریوە و باسى لەوەکردووە، باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێم بەندە بە پابەندبونی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی بە ڕێککەوتنی نێوانیان و چارەسەرکردنی ئەوکێشانەی کە بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

 

لاهور شێخ جەنگى دەشڵێت "ئێستا بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبین و یەکێتییش خاوەن گوتار و هەڵوێستی خۆیەتی و لەهەر کات و ساتێکدا پێویست بکات یەکێتیی بڕیار و هەڵوێستی سیاسی خۆی ڕادەگەیەنێت و پاشەکشە لەو بەڵێنانە ناکات کە بەهاووڵاتییانی داوە".