گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

سەرۆک کۆماری عێراق نامەیەکی دەستنووسی لە شا عەبدوڵای دووەم پێگەیشت

2021.01.28 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆماری عێراق نامەیەکی دەستنووسی لە شا عەبدوڵای دووەم پێگەیشت

 ناس کورد-

سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ئوردن کرد و جگە لە تاووتوێکردنی چەند بابەتێک سەرۆک وەزیرانی ئوردن نامەیەکی دەستنوسی پاشای ئوردنی گەیاندە سەرۆک کۆماری عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق (پێنجشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2021) لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە بەشر خەساونە، سەرۆک وەزیرانی ئوردن بەئامادەبوونی ھەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و ئوردن و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆکرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک وەزیرانی ئوردن سڵاو و رێز و نامەیەکی دەستنووسی شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردنی گەیاندە سەرۆک کۆمار، لە هەمان کاتدا سەرۆک کۆماری عێراق سڵاو و رێزی خۆی ئاڕاستەی شا عەبدوڵای دووەم کرد لە رێگەی سەرۆک وەزیران."

 

ئەوەش هاتووە، "لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە لە پەرەپێدانی ھاریکاری دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن، هەروەها جەختیکردەوە لەوەی عێراق بەگرنگییەوە دەڕوانێتە بونیادنانی پەیوەندیەکی پێشکەوتوو لە تەواوی بوارەکان لەگەڵ ئوردن لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی برا و هەنگاونان بەرەو فراوانکردنی لێکتێگەشتنە ھاوبەشەکان کە رێککەوتنی لەسەرکراوە لە نێوان ھەردوو وڵات."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ھاوکات سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی چاودێریکردنی هەماهەنگی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر کە بونیادنراوە لەسەر هاریکاری ستراتیژی هاوبەش، هەروەها بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و کەمکردنەوەی گرژی و قەیرانەکانی ناوچەکە و دروستکردنی سیستەمێک بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.