گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى دەنگدانى لیژنەى دارایی لەسەر بودجە راگەیەنرا

2021.01.28 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دەنگدانى لیژنەى دارایی لەسەر بودجە راگەیەنرا

ناس کورد-

 

کۆبوونەوەکانى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى پڕۆژەى بودجە بەردەوامە و پێشبینیدەکرێت ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو لیژنەکە دەنگى لەسەر بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "سەباح" ى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لیژنەى دارایی پەرلەمان پێشبینیدەکات ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو پڕۆژەى بودجە لەناو لیژنەکەدا بخرێتە دەنگدانەوە و دواتر رەوانەى پەرلەمان بکرێت بەمەبەستى پەسەندکردنى.

 

لیژنەى دارایی ماوەى چەند هەفتەیەکە سەرقاڵى گفتوگۆیە لەسەر پڕۆژەى بودجەى 2021 و چەند گۆڕانکارییەکى لە پڕۆژەکەدا کردووە.

 

موسەنا سامەڕائى ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (27ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، تێپەڕاندنى پڕۆژە بودجەى 2021 بەستراوە بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم.  

 

بڕیارە شاندى هەرێم هەفتەى داهاتوو بگەڕێتەوە بەغدا بەمەبەستى تەواوکردنى دانوستانەکان لەبارەى پشکى هەرێم لە بودجە، دواى ئەو کۆبوونەوانەى لەچەند رۆژى رابردوودا لەگەڵ لیژنەى دارایی ئەنجامیدا.