گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گێچەڵی سێکسی

لەبارەی بوونی گێچەڵی سێکسی لە فێرگە وەرزشییەکانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.01.28 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بوونی گێچەڵی سێکسی لە فێرگە وەرزشییەکانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

 ناس کورد-

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی گێچەڵی سێکسی بۆسەر لاوان و منداڵان لە فێرگە وەرزشییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم بوونی حاڵەتێک پشتڕاستدەکاتەوە و ڕاشیگەیاند، 60 فێرگەی نایاسایی دادەخەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاکر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت گێچەڵی سێكسی بۆ سەر منداڵان لە فێرگە وەرزشیه‌كان ڕایگەیاند، " لە هەرێمی كوردستان بە فەرمی چوار مۆڵەتی فێرگەی وەرزشی بەڕێنمایی و چاودێری توند بۆ پێگەیاندنی منداڵان هەیە، جگە لەو چوار فێرگەیە هەر فێرگەیەكی تر لەهەر شوێنێك هەبێت ئەوا نایاساییە و مۆڵەتی نییە."  

 

وتیشی، " ئەو بابەتەی ماوەیەکە باسدەکرێت سەبارەت بە گێچەڵی سێکسی لە فێرگە وەرزشییەکان، جێگای داخە و بەر لەساڵێك لە فێرگەی بازیان ڕوویداوە کە فێرگەکە هیچ موڵەتێکی فەرمیی نییە و ئەو راهێنەرەشی کە ئەو کارەی کردووە، راهێنەری تیپی کوڕانی ئۆجەلان بووە و ئێستا لە زینداندایە".

 

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەو دۆسیەیە بە بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری بڕیاردرا، 60 فێرگەی وەرزشی لەسلێمانی دابخرێن، چونكە مۆڵەتیان نییە، نوسراویش ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ دەكەن بۆ داخستنی هەر فێرگەیەك كە مۆڵەتی فەرمی نەبێت.

 

جەختیشکردەوە، "تاوەکو هەفتەیەکی دیکە موڵەت دراوە بەو میدیایەی کە بابەتەکەی بڵاوکردووەتەوە و بە نوسراوی فەرمی داوای بەڵگە دەکەین لەبارەی ئەو بابەتەوە، ئەگەر بەڵگەی پێویستمان نەخەنە بەردەست لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە دەیدەینە دادگا و موڵەتی کارکردنیشیان لێ وەردەگرینەوە."