گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاپا سەردانى سیستانى دەکات

2021.01.28 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
پاپا سەردانى سیستانى دەکات

ناس کورد-

 

ئاژانسێکى فەڕەنسى ئاشکرایکرد، لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە مانگى ئازارى داهاتوو، پاپاى ڤاتیکان لەگەڵ مەرجەعى باڵاى ئایینى شیعە لە عێراق کۆدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فرانس پرێس پێنج شەممە 28ى کانونى یەکەمى 2021 لە زارى کاردیناڵى ڤاتیکانەوە بڵاویکردوەتەوە، پاپا فرانسیس مانگى ئازارى داهاتوو سەردانى عێراق دەکات، لە سەردانەکەشیدا لەگەڵ عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئایینى شیعە کۆدەبێتەوە.

 

بڕیارى مانگى ئازار پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیکان سەردانى عێراق کات و دەچێتە هەریەکە لە پارێزگاکانى بەغدا و نەینەوا و چەندین شوێنى ئایینى پیرۆزى مەسیحیەکان بەسەر دەکاتەوە.

 

پاپا فرانسیس بە ڕەگەز ئەرجەنتینیە و تەمەنى 85 ساڵە و لەساڵى 2013 پۆستى پاپاى ڤاتیکان و سەرۆکى کڵێساى کاسۆلیکى وەرگرتووە.