گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى پەرلەمان و حزبەکان لەسەر یەک هەڵوێستى کورد بۆ هەڵبژاردنەکانى عێراق

2021.01.28 - 15:18
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى پەرلەمان و حزبەکان لەسەر یەک هەڵوێستى کورد بۆ هەڵبژاردنەکانى عێراق

ناس کورد-

 

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى هەرێم و حکومەت کاردەکەن بۆ یەکدەنگى لایەنە کوردییەکان لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراقدا و حزبە سیاسییەکانیش جەختیان لەیەک هەڵوێستى کردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێواز فایەق دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ دەزگاى هەڵبژاردنى لایەنەکان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "جێگەى داخە پەیوەندى نێوان لایەنە سیاسییەکان جۆرێک لە دردۆنگى و لێکترازان و یەکتر نەخوێندنەوەى تێدایە کە ئەرکى پەرلەمانى بەتەواوى قورسکردووە".

 

وتیشى ئەوان لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دروستکردنى یەک هەڵوێستى و یەک دەنگى بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق.

 

رێواز فایەق باسى لەوەشکرد، ئەوەى لەکۆبوونەوەکەدا گوێیان لێبوو، ئەوەیە حزبەکانیش دەیانەوێت یەکدەنگ بن خۆیان لەگەڵ تەکنیکى نوێی هەڵبژاردن بگونجێنن.

 

جەختیشیکردەوە، لەگەڵ سەرۆکایەتى هەرێم و سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کاردەکەن بۆ ئەوەى کۆدەنگى لەنێوان لایەنەکان دروستبکەن بۆ پرسی هەڵبژاردنەکان.

 

بەوتەى رێواز فایەق "نوێنەرى حزب و لایەنە سیاسییەکان جەختیانکردەوە کە بەکڕیزى مامەڵە لەگەڵ هەڵبژاردن بکەن و پرسە جیایە لەیەک لیستى چونکە سیستەمەکە گۆڕاوە و لیستى تاکەکەسییە".