گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

شاندى هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا

2021.01.28 - 14:55
App store icon Play store icon Play store icon
شاندى هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانى و شاندى هەرێم کۆبوونەوە و بڕیاردرا هەفتەی داهاتوو شاندەکە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی خرایەڕوو.

 

 شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.