ناس کورد_
لە قوتابخانەیەکی قەزای مێرگە سۆر یەکەم قوتابی وەک توشبووی کۆرۆنا دیاریکراو مامۆستایەکی قوتابخانەکەش هەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مامۆستایەک لە دواناوەندی کانی شەکری کچان لە قەزای مێرگەسۆر (28ی کانونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، یەکێک لە قوتابییەکانمان دوای ئەنجامدانی پشکنین وەک توشبووی کۆرۆنا دیاریکراوەو ئەو قوتابییەش تەنها ڕۆژی چوار شەممە نەهاتووەتەوە بۆ قوتابخانەو بۆ ئەوەش پەروەردەی مێرگەسۆرۆمان ئاگادار کردووەتەوە.
سەبارەت بە تۆمارکردنی حاڵەتێکیش لە قوتابخانەیەکی کەلار، عەدالەت لەتیف بەرێوەبەری پەروەردەی قەزای کەلار بۆ "ناس کورد"ی وتی: "ئەوەی دەوترێت گوایە لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی خوێندکارێکی پۆلی 12ی وەک توشبووی پەتای کۆرۆنا دیاریکراوە دوورە لە ڕاستییەوەو نە لە قوتابخانەکان و نە لە تەندروستی کەلار ئاگادار نەکراوینەتەوە لەوبارەیەوە".
ئەمڕۆ ژمارەیەک پەیجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە گوایە لە یەکێک لە قوتابخانە ئامادەییەکانی قەزای کەلار قوتابیەکی پۆلی 12ی ئامادەیی توشی پەتای کۆرۆنا بووە.