ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووى شارەکانى هەرێم ئاشکرا کرد و رایگەیاند، بۆ ڕۆژی هەینی باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان (28ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەندێک کات باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ڕێژەکەی زیاتر دەبێت و لەسەر لوتکەی چیاکانیش بەفر دەبارێت و بۆ ڕۆژی هەینیش باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزێت.