گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لە پلەی چەندایە؟

ڕێزبەندى وڵاتە عەرەبییە گەندەڵەکان راگەیەندرا 

2021.01.28 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێزبەندى وڵاتە عەرەبییە گەندەڵەکان راگەیەندرا 

ناس کورد- 

عێراق لە ڕیزبەندی شەشەمدا بووە لەنێوان گەندەڵترین وڵاتانی عەرەبیدا، هەروەها لە شەفافترین وڵاتی جیهاندا بۆ ساڵی 2020 پلەی 160ی لە جیهاندا تۆمار کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا کە ڕۆژی (پێنجشەممە، 28ی کانونی دووەمی 2021) بڵاویکردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد"نیوزیلەندا و دانیمارک بە 88 خاڵ لە ڕیزبەندی یەکەمی جیهاندا بوون لە شەفافیەت و دواتر وڵاتانی دانیمارک، فینلەندا، سویسرا، سەنگافورە و سوید، بە 85 خاڵ لە پلەی دووەمدان و نەرویجیش لە پلەی سێیەمدا بە 84 خاڵ".



بەگوێرەى ڕاپۆرتەکە "عێراق لەپلەی شەشەمی ڕیزبەندی وڵاتانە لە گەندەڵیی و  لە پێش لیبیا و سودان و یەمەن و سوریا و سۆماڵەوە بووە، لە کۆی 180 وڵات پلەی 160ی لە شەفافیەت وەرگرتووە و 21 خاڵ لە پێش بۆروندی  و کۆنگۆوەیە".

 

ڕاپۆرتەکە رونیدەکاتەوە "سۆماڵ، باشوری سودان، سوریا، یەمەن و ڤەنزوێلا لەپلەکانى یەکەمى ڕیزبەندى گەندەڵیدان". 

 

ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی کە ڕاپۆرتی ساڵانە لەسەر گەندەڵی بلاودەکاتەوە، هەڵسەنگاندنێکی 0 تاوەکو 100 دیاریکردووە کە وڵاتان لە گەندەڵترینەوە بۆ کەمترین گەندەڵکاریی دیاری دەکات، ڕاپۆرتەکەش لەسەر بنەمای داتای کۆکراوەی ڕێکخراوەکەیە لە 13 دەستە و دامەزراوەی جیهانی، لەوانەش "بانکی نێودەوڵەتی و کۆڕبەندە ئابوورییە جیهانییەکان".