گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پلانێکى نوێى حکومەت بۆ وەرگرتنى قەرزى نوێى دەرەکى ئاشکرا دەکرێت

2021.01.28 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
پلانێکى نوێى حکومەت بۆ وەرگرتنى قەرزى نوێى دەرەکى ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق سەرسوڕمانى خۆى لە هەوڵەکانى حکومەت دەربڕى بۆ وەرگرتنى قەرزى نوێى دەرەکى و رایگەیاند، لیژنەکەیان ئاگادارى ئەو پلانەى حکومەت نییە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (28ى کانوونى دووەمى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، هەر جۆرە قەرزێک دەبێت لەچوارچێوەى پڕۆژە بودجەکەدا بێت بەهۆى ئەوەى تەنها یاسایە کە ڕێگەى بەقەرزکردن داوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو قەرزکردنەى کە وەزیرى دارایى باسى دەکات نەخراوەتە چوارچێوەى بودجەوە.

 

وتەکانى کۆچەر دواى ئەوە دێت، هێشتا گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژە بودجەى 2021 کۆتایی نەهاتووە و لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا لەسەر زارى بەرپرسانى حکومیى و پەرلەمانییەوە باس لەوە کرا عێراق داواى قەرزى لەسندوقى دراوى نێودەوڵەتى کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵى گفتوگۆیە.