ناس کورد-
بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق ڕاگەیاند، لەنیوەی دووەمی ئەمساڵدا گۆڕانکاریی لە پاسپۆرتی وڵاتەکەیدا دەکرێت، ئاماژەی بەوەش کرد، پاسپۆرتە نوێیەکە تایبەتمەندی نێودەوڵەتی هەیە و سیم کارتێک لەخۆ دەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق( 28ی کانوونی دووەمی 2021) لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند "بریارە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا گۆڕانکاریی بەسەر شێوازی پاسپۆرتی عێرقدا بکرێت، پاسپۆرتە نوێیەکە تایبەتمەندی نێودەوڵەتی هەیە و سیم کارتێک لەخۆ دەگرێت".
ئاماژەى بەوەش کرد "لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەکان ڕێککەوتوون بۆ تەواوکردنی هەموو تایبەتمەندییەکان، دوای گەیشتنی چاپکەر و بەرنامەی تاییەت بەو بابەتە".
قسەکانی عەبدولستار، لەکاتێکدایە کە پێشتر عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو "کار بۆ گۆڕینی پاسپۆرتی عێراقی دەکەن بەتایبەتمەندی نێودەوڵەتی کەشایستەی دۆخ و باری عێراق بێت".