گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یوتیوبیش سزای ترەمپی دا و کەناڵەکەی ڕاگرت

2021.01.27 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
یوتیوبیش سزای ترەمپی دا و کەناڵەکەی ڕاگرت

ناس کورد-

کۆمپانیای یوتیوب، کەناڵەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای لەسەر سەکۆکەی بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت، ئاماژەی بەوەشکرد، ناوبراو کەناڵەکەی بۆ چەواشەکاریی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا بەکارهێناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان (27ی کانوونی دووەمی 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوەکراوە "کۆمپانیای یوتیوب بۆ یەکەمجار کەناڵەکەی ترەمپ کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەشداربووی هەیە لە 13ی کانوونی دووەم ڕاگرتووە ئەو بڕیارەش دوای توندوتیژیەکانی کاپیتۆل هاتووە کە لە 6ی کانوونی دووەمى هەمان مانگدا ڕوویدا".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، یوتیوب وەک زۆرێک لەتۆڕە گەورەکانی تری کۆمەڵایەتی هەنگاوی زیاتری ناوە بۆ پاراستنی پاک و بێگەردی پرۆسە دێموکراسییەکان، وەک لابردنی ئەو ناوەڕۆکەی کە ئاماژە بەساختەکاریی یان کێشەی تەکنیکی دەکات کە بوونەتە هۆکاری گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

 

کۆمپانیاکە ئەوەشی ڕوونی کردوەتەوە "کە ئەو کەناڵانەی لە بەرنامەی داهاتدا لابراون دەتوانن لە ماوەی 30 ڕۆژدا دەست بە کارکردنەوە یان دووبارە پێشکەشکردنەوەی بەرنامەیەکی نوێ بکەن، بەمەرجێک دەبێت کێشەکانی پێشووی چارەسەر بکات".