گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

10 چەکداری داعش لەهێرشێکی ئاسمانی لە کەرکوک کوژران

2021.01.27 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
10 چەکداری داعش لەهێرشێکی ئاسمانی لە کەرکوک کوژران

ناس كورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لە پارێزگای کەرکوک 10 چەکدارى داعش کوژراون، کە سیانیان بەرپرسی باڵای ئەو ڕێکخراوەن لە سنورەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق (27ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە "دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق بە هاوکاریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانیویانە زانیاریی ورد ئاراستەی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە ناوچەی" تامور"ی سەر بە پارێزگای کەرکوک".

 

 ئاماژە بەوەشکراوە "لەهێرشە ئاسمانییەکەدا 10 چەکداری داعش کوژراون کە لەنێوانیاندا سێ بەرپرسی باڵای ئەو گروپە بوونى هەبوو، کە بریتی بوون لە بەرپرسی پزیشکی و تیمارکردن، توانایی ئەندازیاری و بەرپرسی ئەلکترۆنی و پەیوەندییەکانی ئەو  ڕێکخراوە لە کەرکوک".