گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چوار تێبینی ئابوریناسێکی عێراقی لەبارەی دووبارە دەستکاریکردنی نرخی دۆلارەوە 

2021.01.27 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
چوار تێبینی ئابوریناسێکی عێراقی لەبارەی دووبارە دەستکاریکردنی نرخی دۆلارەوە 

ناس کورد-

شارەزایەکی ئابوریی عێراقی هۆشداریدا لە دووبارە بەرزکردنەوەی نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار و ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوە لێکەوتەی سەختی دەبێت لەسەر دۆخی ئابوریی عێراق و لە هەمانکاتیشدا بێ متمانەیی بە دامەزراوە داراییەکان دروستدەکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نەبیل مەرسومی، ئابوریناسی دیاری عێراق (27ی کانوونی دووەمی 2021) لە میانەی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک کە" ناس کورد" بینوویەتی، ئاماژەى بەوە کرد  "بەرزکردنەوەی نرخی دینار بۆ 130 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێک، کە لە ئێستادا یەکێکە لە داواکارییەکانی پەرلەمانی عێراق چوار تێبینی لێدەکەوێتەوە".

 

مەرسومی دەڵێت "تێبینی یەکەم، حکومەت کاتێک بڕیاریداوە نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار کەمبکاتەوە پرس و ڕاوێژی بە پەرلەمان کردووە، ئەو کاتەی کە  وەرقەی سپی چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان کرد، ئەو پرسە یەکێک بوو لەو 33 خاڵەی کە لە وەرقەکەدا هاتووە".

 

 ئابوریناسە عێراقییەکە دەشڵێت "تێبینی دووەم، دوبارە دەستکاریکردنی نرخی دینار کارەساتی ئابوری دروستدەکات و وڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم، چونکە دەبێتە هۆکاری بەرزکرنەوەی ڕێژەی کورتهێنان لە بودجەی 2021دا کە خۆی لەبنەڕەتدا ڕێژەکەی زۆرە".

 

سەبارەت بە تێبینی سێیهەم، مەرسومی ئاماژەی بەوەکرد "دەستکاریکردنی نرخی دینار لەئێستادا دەبێت هۆکاری شڵەژانی بازاری نەختینەی عێراق و سەقامگیری دارایی عێراق دەشێوێنێت، کە ئەوەش وادەکات متمانە بە دامەزراوە دارایی و نەختینەکانی عێراق نەمێنێت".

 

لەبارەی تێبینی چوارەمەوە، ئابوریناسە عێراقییەکە  ئەوەی خستووەتە ڕوو "گۆڕینی نرخی دینار لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە و ناتوانێت هیچ هەنگاوێک لەو بارەیەوە بنێت، دەسەڵاتی گۆڕینی نرخی دینار تەنها پەیوەستە بە دەسەڵاتی نەختینەی عێراق کە ئەوەش بانکی ناوەندییە".