گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەر ڕووداوێکی نەخوازراوی تەندروستی ڕووبدات ئەوان لێی بەرپرسن

ئیدارەی گەرمیان: لەمڕۆوە بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ پزیشکە مانگرتوەکان دەکەین

2019.05.26 - 14:34
ئیدارەی گەرمیان: لەمڕۆوە بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ پزیشکە مانگرتوەکان دەکەین
ناس کورد- سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هۆشداری بە پزیشکانی مانگرتوی کەرتی تەندروستی سنورەکەی دەدات و دەڵێت لەمڕۆوە بەشێوازێکی جیاوز مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا دەکەن. . ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2019 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوینه‌ری داواكاری گشتی و قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك  به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی مانگرتنی پزیشكه‌كانی سنوره‌كه‌ بەڕێوەچووە. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئیدارەی گەرمیان لە دوای کۆبوونەوەکە، سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌کە ڕایگه‌یاندووە: "پێویسته‌ ئه‌و پزیشكانه‌ی مانیان گرتووه ‌و كاره‌كانی خۆیانیان جێهێشتووه‌ ده‌ست له‌مانگرتن هه‌ڵبگرن و بڕۆنه‌وه‌ شوێنی كاره‌كانیان ". . بەپێی راگەیەندراوەکە سه‌ڵاح كوێخا وتویەتی ناكریت نه‌خۆشخانه‌و بنكه ‌ته‌ندروستییه‌كان دكتۆرێك نه‌بێت نه‌خۆشیان تێدا ببینێت، بۆیە له‌ ئەمڕۆ به‌دواوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تەدا ‌ده‌كریت. . سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هۆشداری داوە لە ئەگەری بەردەوامی مانگرتنەکە هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی له‌ سنوری هه‌ر نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیدا ڕوبدات، به‌رپرسیارێتی ئیداری و یاسایی ده‌كه‌ویته‌ ئه‌ستۆی پزیشكه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌. . ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەهۆی مانگرتنی پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بریندارێکی ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕەوانەی سلێمانی کراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و مانگرتنی ئەو پزیشکانە بە هۆکاری مردنی ئەو کەسە دادەنرێت. . له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا نه‌خۆشێك له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا گیانی له‌ده‌ستداوە و بەهۆیەوە بە فەرمانی دادوەر پزیشكه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه، لە کاردانەوەی ئەو روداوەشدا چەند ڕۆژێکە  بەشێک لە پزیشکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان مانیان لە کارەکانیان گرتووە. .