ناس کورد-
ژنێکى خۆبەخش دواى تاقیکردنەوەى ڤاکسینێکى چینى گیانى لەدەستدا و کۆمپانیى دروستکەرى ڤاکسینەکەش دەڵێت بەهۆى بەهۆى هەوکردنى سییەکانیەوە مردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى ڕونکردنەوەیەکى زانکۆى کایتانۆى چینى کەبەشدارى لەتاقیکردنەوەى ڤاکسینى (سنۆڤارم)دا کردووە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (27ى کانونى دووەمى 2021) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، پێویستە لەوە دڵنیاببنەوە کە مردنى ئەو خۆبەخشە بەهۆى ڤاکسینەکەى ئەوانە نەبووە، چونکە ڤاکسینى (وەهمى) وەرگرتووە و لەسەر ئەو بنەمایەش دەستەى چاودێریکردن لێکۆڵینەوە لەدۆخەکە دەکەن و ڕاپۆرتەکانى بەرزدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاى خۆشیەوە، جێرمان مولیقە، توێژەرى زانکۆکە بە ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، ئەو خۆبەخشە نەخۆشى شەکرەى هەبووە و توێژەرانیش دوو بەشى ڤاکسینەکەیان بۆ ئامادە کردووە، ڤاکسینەکە دراوەتە نزیکەى 12 هەزار خۆبەخش و بارودۆخیشیان لەژێر چاودێریدایە.
زانکۆکە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە "هەموو چاودێریەک دەکەن بۆ چارەسەرکردنى ئەو نەخۆشیە و ئەو کاریگەرییە لاوەکیانە کە بەهۆى ڤاکسینەوە دروست دەبێت و مردووەکەش زیاتر لە هەفتەیەک ماوەتەوە."
پێشتر چەند تاقیکردنەوەیەکى کلینیکى بۆ ڤاکسینى دژە کۆرۆنا ڕاگیرا کە لەلایەن کۆمپانیاى سینۆڤارمەوە پێشخرابوو دواى ئەوەى چەند کارییگەرییەکى لاوەکى لەسەر جەستەى یەکێک لەخۆبەخشەکان بەدەرکەوت.