ناس کورد-
قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ حەسەن کەعبە و بەشیر حەداد، جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوویەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی كانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆکانی هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی، ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێت، شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خەرجییەكانی هەرێم بە شێوەیەکی شەفاف خستەڕوو.
باسی لەوەش کردووە کە "حەسەن كەعبی ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و شاندی دانوستانکاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان."