ناس کورد-
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و نه‌وبونی مۆڵه‌تی تاتۆکردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاڕایشتگای "تولیپ"یان داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (27ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنەکانی قائیمقامیەت ئارایشتگای تولیپی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێت، "ئارایشتگای تولیپ به‌بێ مۆڵه‌ت تاتۆی بۆ خانمان کردووە، ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تره له سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگاكه، به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كاری دروستكردنی تاتۆ بۆ خانمان ده‌كات خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێت و مۆڵه‌تی كاركردنی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌رگرتبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كانیاندا ده‌گرێت و شوێنه‌كه‌ش روبه‌ڕوی داخستن ده‌كاته‌وه."
باسی لەوەشکردووە کە " مۆڵەت بنەمای کارکردنە بۆ ھەر پیشەیەک کە لە شوێنێکدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات، ههرشوێنكیش به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكات، شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه."
له ڕوونکردنەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە "له‌گه‌ڵ دهستبهسهرداگراتنی ئامێری تاتۆ و پێداویستییه‌كانیدا و به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یان و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر 55 پارچه ئۆكسجین و بۆیه‌ی قژرهنگكردن و 30 پارچه‌ی گه‌وره چه‌سپی نینۆك، یه‌ك سه‌تڵ بلۆندهری ره‌نگ سور و له‌گه‌ڵ 145 پارچه مه‌وادی جۆراوجۆری دیكه گرتووه و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێن."
لیژنه‌ی ئارایشتگا یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ڕۆژانه سه‌ردانی ئارایشتگا و سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و هه‌موو ئه‌و شوێنانه دەگەڕێت کە خانمان بۆ ئارایشتكردن ڕووی تێ دەکەن.