گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوەکان لە کردنەوەى بازاڕدا..تمەن بەخێرایی روو لە داکشانە

2021.01.27 - 09:50
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى دراوەکان لە کردنەوەى بازاڕدا..تمەن بەخێرایی روو لە داکشانە

ناس کورد-

 

نرخى دۆلار بەرانبەر دینار لەبازاڕەکانى هەرێمى کوردستان تاڕادەیەک بە جێگرى مایەوە بەراورد بە دوێنێ، نرخى تمەنیش رووى لە دابەزین کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، نرخى 100 دۆلار بەیانى ئەمڕۆ بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.

 

بەڵام نرخى تمەن بەخێرایی روو لەداکشانە و لەکردنەوەى بازاڕدا 100 دۆلار بە دوو ملیۆن و 245 هەزار دینار مامەڵەى پێوەکرا و لە ئێستادا بۆ دوو ملیۆن و 255 هەزار دینار دابەزیوە.