گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر: بازاڕی خانمان دەكرێتەوە

2019.03.07 - 13:28
هەولێر: بازاڕی خانمان دەكرێتەوە

 

ناس كورد-شۆڕش محەمەد

بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، تۆڕی گەنجانی نیشتیمان لە شاری هەولێر بازاڕێكی تایبەت بە خانمان دەكاتەوە، دوو ڕۆژ بەردەوامدەبێت.

 

لە راگەیەندراوێکی تۆڕی گەنجانی نیشتیمان كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە: "تۆڕەکەیان بە هەماهەنگی كۆمسیۆنی باڵای بوژانەوەی قەڵای هەولێر، لە ژێر دروشمی (هاوسەنگی بۆ باشتر) لە قەڵای هەولێر یادی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان دەكەنەوە، بازاڕێكی گەورەیە بۆ خانمە خاوەن كار و لێهاتووەكان".

 

ئاماژە بەوە شكراوە: "لەبازاڕەكەدا زیاتر لە 30 خانم بە كارە جیاجیاكانیان بەشداری دەكەن و لەهەمان كاتدا خانمان بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن".

 

لە و دوو رۆژەدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر و دوو پانێڵ لەلایەن خانمانەوە پێشكەشدەكرێت.