گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا ’’پێداچونەوە دەکات’’ بە بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى لە عێراق

2021.01.27 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ’’پێداچونەوە دەکات’’ بە بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى لە عێراق

ناس كورد-

 

رۆژنامەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، وەزیرى نوێى بەگرى ئەمریکا دەیەوێت پێداچونەوە بکات بە بڕیارى کشانەوەى هێزەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەى "وۆل ستریت جۆرناڵ" لەزارى چەند سەرچاوەیەکى پنتاگۆنەوە گواستییەوە، بڕیارەکەى دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەى زیاتر لە سێ هەزار سەرباز بەخێرایی هانى ئیدارەى نوێی داوە بیربکاتەوە لە پێداچونەوە بە ستراتیژییەتیان لە عێراق و ئەفغانستان.

 

وەزیرى نوێی بەرگرى ئەمریکا لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى پیراندا جەختیکردەوە لەسەر پێداچونەوە بە ستراتیژیەتى ئەمریکا لەو دوو وڵاتە.

 

لاى خۆیەوە، جۆن کیربى وتەبێژ بەناوى وەزارەتى بەرگرییەوە وتى "هێشتا هیچ بڕیارێکى فەرمى نەدراوە بۆ پێداچونەوە بە ژمارەى سەربازەکان لەو دوو وڵاتە".

 

وتیشى هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە پێویستى بە گفتوگۆ هەیە لەگەڵ هەردوو حکومەتى عێراق و ئەفغانستان.