گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئیسرائیل: پلانمان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران داناوە

2021.01.26 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل: پلانمان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران داناوە

ناس کورد-

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، پلانیان بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران داناوە بە ئامانجی پوچەڵکردنەوەى هەوڵەکانی بۆ نزیکبوونەوە لە بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەفیف کوخافى، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە پەیمانگاى لێکۆڵینەوەکانى ئاسایشى نیشتمانیی ئیسرائیل کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژەى بەوەدا، ئێران بڕێک یۆرانیۆمى پیتێنراوى هەیە کە لە ڕێژەى ڕێگەپێدراو زیاترە و گەشەی بە ئامێرەکانی "سەنتەرفیوج" داوە کە ڕێگەى پێدەدات هەوڵەکانى بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى خێراتر بکات."

 

ڕونیشیکردەوە، کاردەکەن بۆ دانانى پلان و سیناریۆ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەوڵەکانى ئێران بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى، "پلانمان داناوە بۆ ئەگەرى ئەنجامدانى هێرش بە ئامانجى لەباربردنى هەوڵەکانى تاران بۆ نزیکبوونەوە لە بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى، بڕیاردان لە جێبەجێکردنیشى پێویستى بە ڕەزامەندی بەرپرسانی سیاسى هەیە."

 

کوخافى سەبارەت بە بارودۆخى سوریاش وتویەتى، بەهۆى پرۆسەکانمانەوە هەوڵەکانى ئێران بۆ جێگیرکردنى جێ پێى خۆى لە سوریا خاو بووەتەوە بەڵام کۆتایى نەهاتوە و ئەو وڵاتە ناشیەوێت بوەستێت، بۆیە پرۆسەکانى ئێمەش بەردەوام دەبێت.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، ئێران تەنها بۆ ئیسرائیل کێشە نییە بەڵکو کێشەیە بۆ جیهان، چونکە پاڵپشتى تیرۆرە بەتایبەتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، پێشى وایە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنى ئەتۆمى لەسەر ئاستى زانستى و ستراتیژی ڕێکەوتنێکى خراپە و پێویستە ڕێگەى پێ نەدرێت