گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەغدا بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕێک پارە بۆ هەرێم

2021.01.26 - 21:52
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕێک پارە بۆ هەرێم

ناس کورد-

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا بڕیاریدا بە خەرجکردنی 286 ملتیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم و بە زووترین کات دابەش دەکرێت.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

د. ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (سێشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "سەبارەت بە پارەی گەنمی ساڵانی (2014_2015_2016)ی جوتیاران کە بەهۆی گەندەڵی دەسەڵاتدارانەوە دواکەوتبوو، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی 286 ملیار دیناری گەنمی ئەو ساڵانە درا، کە دەکاتە نیوەی موستەحاقاتەکانی جوتیاران، تکایە ئەوەلیاتەکانتان ئامادەبکەن، چونکە بەزووترین کات دابەش دەکرێت. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بە مووچەی فەرمانگە فیدرالیەکان، کە هەرێم دەستی تاڵانی تێخستوە، ئەمرۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ جارێکیتر جەختمان کردەوە لەسەر گۆڕینی شێوەی پێدانی موچەکانیان، لەجیاتی ئەوەی بدرێتە دەستێکی نائەمین لە هەرێم، ئەوا با راستەوخۆ بدرێتە دەست فەرمانبەران خۆیان. ئەوانیش بەتەواوی هاوڕان و بەزوترین کات ئەم بابەتە چارەسەر دەکەن."