ناس کورد- شەهرام عەزیز
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداری دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممە دەکەن ودەنگ بە نێچیرڤان بارزانی کاندیدی دەدەن و دەڵێت کاندیدی ئەوانیشە بۆ سەرۆکی هەرێم.
.
زیاد جەبار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان بەناس کورد ڕاگەیاند: "لەگەڵ پارتی ڕێکەوتنێکی سیاسیان هەیە و بەهەموو شێوەیەک پێوەی پابەندن و نێچیرڤان بارزانی کاندیدی ئەوانیشە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و دەنگی پێدەدەن".
.
سەبارەت بەوەی تا ئێستا کێشەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک چارەسەرنەکراوە، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی یەکێتییە و وەک چۆن یەکێتی پابەندی ڕێکەوتنەکەیە، پێویستە پارتیش پابەندبێت.
.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر پارتی پەشیمان ببێتەوە ئەوا هەڵوێستی دیکەیان دەبێت و سەرکردایەتی یەکێتی بەشێوەیەکی دیکە مامەڵە دەکات.
.
بەپێی ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانئ حکومەت و پۆستی پارێزگاری کەرکوک، بە پشکی یەکێتی دانرا، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد لە پشکی یەکێتی نەنراوە.
.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 28ی ئایاری ٢٠١٨
پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بەرێوەببات لەوبارەوە بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کردووە.