گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەران

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پێشنیازێکی تر ئاشکرا دەکات ئەگەر هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە ڕێککەوتن

2021.01.26 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پێشنیازێکی تر ئاشکرا دەکات ئەگەر هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە ڕێککەوتن

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێڕاق دەڵێت، ئەگەر هەرێمى کوردستان و بەغدا نەگەنە ڕێککەوتن، نابێت فەرمانبەرانى هەرێم ببنە قوربانى و پێشنیاز دەکەن حکومەتى فیدڕڵی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو پارێزگایە بکات کە ئامادەیە داهاتەکان ڕادەست بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد حاجى ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی و فراکسیۆنی کۆمەڵ لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەى کە "ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (26ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، ئەمڕۆ 32ەمین کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى سەبارەت بە پرۆژە یاساى بودجەى 2021 کراوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکان کراوە و گەیشتوونەتە مادەکانى 10 و 11ى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ڕوونیشیکردوەتەوە، "مادەى 10 تەواو کراوە و گرفتێکى ئەوتۆى نییە، لە مادەى 11دا باسى یەکلاکردنەوەى حسابات دەکات کە باسى خەرجی کردەیى و ناکردەیى دەکات، توانیمان دواى گفتوگۆیەکى جدى خەرجى کردەیى لاببەین چونکە زیانێکى زۆرى دەدا لە خەڵکى هەرێمى کوردستان."

 

سەبارەت بە بۆچونى فراکسیۆنە شیعیەکان لەبارەى پرشی هەرێم، ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێـ، "هێزە شیعیەکان تائێستا دوو بۆچوونن، بۆچونێکیان داواى تەواوى نەوتى هەرێم دەکەن و لەبەرامبەردا تەواوى تێچونەکان دەگرنە ئەستۆ، بۆچوونەکەى تریان داواى 250 هەزار بەرمیل دەکەن، بابەتەکەش هێڵراوەتەوە بۆ ڕۆژى چوارشەممە بۆ ئەوەى ئەوان خۆیان یەکلایى بکەنەوە و ئێمە پێشنیازى خۆمانمان داونەتێ."



ئەوەشى ئاشکراکرد کە "داکۆکیمان لەسەر ئەوە کردوە ئەگەر هەرێمى کوردستان و بەغدا نەگەیشتنە ئەنجام نابێت فەرمانبەرانى هەرێم ببنە قوربانى و هەمیشە داکۆکى لەسەر ئەوە دەکەین حکومەتى فیدراڵ ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو پارێزگایانە مامەڵ بکات کە ئامادەن داهاتەکان ڕاست بکەن، لەبەرامبەردا پشکى خۆیان وەرگرێت."