گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاری زیاتر

بنزیمە دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی

2021.01.26 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
بنزیمە دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی

ناس کورد-

بەڕێوەبەری کارەکانی کەریم بنزیمەی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، بنزیمە دەیەوێت دوای جێهێشتنی یانەکەی بگەڕێتەوە یانەی لیۆنی فەڕەنسی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

کەریم جەزیری، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە بە میدیاکانی فەڕەنسای ڕایگەیاند، "بنزیمە دەیەوێت دوای ڕۆشتنی لە ڕیاڵ مەدرید، بگەرێتەوە یانەی لیۆنی فەڕەنسی کە لەوێوە ناوی هاتە ناو دنیای تۆپی پێوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەریم سەیری زۆرینەی یارییەکانی لیۆن دەکات و  هەمیشە باسی ئەو یانەیە دەکات و لە دڵیدایە."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "بنزیمە خەون بەوە دەبینێت رۆژێک بگەڕێتەوە یانەی لیۆن و سەرکردایەتی ئەو یانەیە بکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان."

 

بەوتەی بەڕێوەبەری کارەکانیی، پێدەچیت کاتی گەڕانەوەی بنزیمە بۆ لیۆن زۆر دوور نەبێت، چونکە ئاماژەی بەوەکردووە، "بنزیمە  نایەوێت کاتێک بگەڕێتەوە کە توانای جەستەیی نەمابێت بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز."

 

پێشتر بنزیمە چەند ساڵێک لە یانە فەڕەنسییەکە یاری کردووە و بەهۆی ئاستی بەرزی، لەساڵی 2009 یانەی ڕیاڵ مەدرید گواستییەوە ڕیزەکانیی.