گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت

هەوڵی پێشخستنی وادەی دەستپێکردنەوەى خوێندن لە هەرێم دەدرێت

2021.01.26 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵی پێشخستنی وادەی دەستپێکردنەوەى خوێندن لە هەرێم دەدرێت

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرای دەکات، لەئێستادا و بەهۆی کەمبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەوڵێک بۆ پێشخستنی وادەی دەستپێکردنەوەی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" (26ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "هەولێک بۆ پێشخستنی وادەی دەستپێکردنەوەی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن هەیە، لەوبارەیە پەیوەندی بەردەوام لە نێوان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و وەزارەتی پەروەردەدا هەیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشی، "هەوڵەکە لە بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەی گرتووە".

 

دوای زیاترلە دوومانگ داخرانی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بەرووی قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 13 کانوونی دووەمی2021، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری دا ڕۆژی 16ی کانوونی دووەم خوێندنی پۆلی 12 دەستپێبکاتەوە، هەروەها بڕیاری دا بە دواخستنی کردنەوەى دەوامی قۆناغەکانی دیکە لە 1ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی 3ی ئازاری 2021.

 

ئاسۆ حەوێزی جەختی لەوەشکردووە کە "ڕێنمایی تەندروستی تووند دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندن، لە ڕۆژانی داهاتوودا میکانزمی چۆنێتی دەستکردنەوە بە خوێندن لەلایەن لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا تاوتوێی دەکرێت".

 

"ڕێکارەکانی وەزارەنی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگرتن لە نەخۆشییەکە و پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی بەرچاوەی هەبووە لە گەیشتن بەو ئەنجامە،" ئاسۆ حەوێزی وادەڵێت.